مۆسكۆو تاران و دیمەشق لەبارەی عێراق كۆدەبنەوە

28/10/2016 - 10:01 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/عێراقی

 

 

بەمەبەستی تاوتوێ‌ كردنی رەوشی ناوچەكە، ئەمڕۆ لەشاری مۆسكۆ كۆبوونەوەیەكی باڵا بەڕێوەدەچێت.

(ماریا زاخارۆف) ووتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی رووسیا رایگەیاند، ئەمڕۆ هەینی لەشاری مۆسكۆ كۆبوونەوەی هەر سێ ‌لایەنی ووڵاتەكەیی و سوریاو ئێران لەسەر ئاستی وەزیرانی دەرەوە بەڕێوەدەچێت.

بەپێی ناوەڕۆكی هەواڵێكی ئاژانسی سپۆنتیكی رووسی، سێ لایەنەكە لەبارەی بارودۆخی سوریاو عێراق كۆدەبنەوە.

زاخارۆف باسیشی لەوەكرد، لاڤرۆف و موحەمەد جەواد زەریف و وەلید موعەلیم، لەم كۆبوونەوەیەدا باس لە چۆنیەتی بەرەوڕووبوونەوەی تیرۆر راگرتنی جەنگی سوریاو كۆتاییهێنان بە بارودۆخی ئاڵۆزی خەڵكی مەدەنی دەكەن.

 

ئـ . كـ