ئۆپەراسیۆنی موسڵ دەست پێدەكاتەوە

28/10/2016 - 18:17 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/عێراقی

 

 

لەگەڵ ئەوەی ئەمڕۆ (12) یەمین رۆژی ئۆپەراسیۆنی شەڕی شاری موسڵە، بەڵام شەڕەكە بە سستی بەڕێوەدەچێت و بڕیارە دوای پاككردنەوەی ناوچە ڕزگاركراوەكان جارێكی تر شەڕ دەست پێبكاتەوە.

بەپێی زانیارییەكان لەماوەی (24) كاتژمێری رابردوودا فڕۆكە جەنگییەكانی سوپای هاوپەیمانان بۆردومانی چەند پێگەیەكی شاری موسڵیان كردووەو ژمارەیەك چەكداری داعشیان كوشتووە.

بۆردومانی فڕۆكە جەنگییەكان سەنتەری قەزای تلكێف ز گەڕەكی قەوسیات و كەرامەو باعوێرەیان كردۆتە ئامانج و لەئەنجامیشدا وێڕای بۆردومان كردنی دوو كارگەی دروستكردنی بۆمبی چێندراو ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراویشیان تەقاندۆتەوە.

هەروەها ئاماژە بەوەشدراوە كە لەبەر سەرقاڵی هێزە ئەمنییەكان بە پوچەڵكردنەوەی بۆمبە چێندراوەكان، شەڕی موسڵ بە سستی بەڕێوەچووەو ئێستاش دوای پاككردنەوەی ناوچە بۆمب ڕێژكراوەكان جارێكی تر شەڕ دەست پێدەكاتەوە.

 

ئـ . كـ