پەلەمانتارێكی عێراقی لە دوبەی دەست بەسەر دەكرێت

29/10/2016 - 08:04 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/عێراقی

 

له‌ بانگه‌وازه‌كه‌دا هاتووه‌ بنه‌ماڵه‌ی ئەو پەرلەمانتارە، داوا له‌ هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی عێراق و به‌ره‌ی چاكسازی دەكات، كار بكه‌ن بۆ ئازادكردنی ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ كه‌ل به‌تۆمه‌تێكی هه‌ڵبه‌ستراو له‌ چوارچێوه‌ی پلانێك كه‌ مافیاكان له‌ پشتییه‌وه‌ن، له‌ دوبه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه‌.


به‌پێی بانگه‌وازێكی بنه‌ماڵه‌كه‌ی كه‌ كه‌سێكی نزیك له‌و په‌رله‌مانتاره‌، محه‌مه‌د تائی، په‌رله‌مانتاری سه‌ربه‌خۆ، ماوه‌ی پێنج ڕۆژه‌ له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی دوبه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه‌ و بنه‌ماڵه‌كه‌شی داوا له‌ سه‌رۆك كۆمار و سه‌رۆكی حكوومه‌تی عێراق و سه‌رۆكی په‌رله‌مان ده‌كات، به‌هانای ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌وه‌ بچن.


لە بانگەوازەكەدا ئاماژه‌ به‌وه‌ دراوه‌، كه‌ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق و ئه‌یاد عه‌لاوی، جێگری سه‌رۆك كۆمار، له‌ ساته‌وه‌ختی ده‌ستگیركردنییه‌وه‌ ئاگادارن و تائێستاش له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی ئیماراته‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ره‌.
كەس وكارەكەی مەترسی ئەوە دەخەنە روو كە ڕه‌نگه‌ ڕووبه‌ڕووی كوشتن بكرێته‌وه‌، بۆیه‌ داواتان لێده‌كه‌ین به‌شێوه‌ی فه‌رمی داوا له‌ ئیمارات بكه‌ن و هه‌موو ورده‌كارییه‌كان، حسێن عه‌زاوی، كونسوڵی عێراق له‌ دوبه‌ی ئاگاداره‌.


سه‌رچاوه‌ نزیكه‌كه‌نی ئەو پەرلەمانتارە ئاماژە بەوە دەكەن كە ماوه‌ی پێنج ڕۆژه‌ محه‌مه‌د تائی ده‌ستگیر كراوه‌ و به‌ فه‌رمی هیچ نه‌كراوه‌ بۆ ئازاد كردنی، ‌ ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌، له‌ به‌غداوه‌ ڕۆشتووه‌ بۆ دوبه‌ی و له‌وێ مافی نیشته‌جێبوونی هه‌یه‌، به‌ڵام له‌ فڕۆكه‌خانه‌ ڕووبه‌ڕووی گرتن بۆته‌وه‌.


شایەنی باسە محه‌مه‌د تائی، له‌م خوله‌دا له‌سه‌ر پارێزگای به‌سڕه‌ و له‌چوارچێوه‌ی فراكسیۆنی (مواتن) كورسی په‌رله‌مانی به‌ده‌ستهێنا، به‌ڵام دواتر له‌ فراكسیۆنه‌كه‌ جیاببووه‌وه‌ و چووه‌ ڕیزی به‌ره‌ی چاكسازییه‌وه‌، هاوكات خاوه‌نی كه‌ناڵی ئاسمانی (فه‌یحا)یه‌.

ش.م

وێنەی پەرلەمانتاری عێراقی محه‌مه‌د تائی