ووتاری هەینی لەشاری موسڵ بەم شێوەیە پێشكەش كراوە

29/10/2016 - 08:47 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/عێراقی

 

 

 

لەشاری موسڵ نوێژی هەینی بەشێوازێكی تر بەڕێوەچووەو هیچ سەركردەیەكی گروپە چەكدارەكانی داعش ووتاری نەخوێندۆتەوە.

سەرچاوەیەك لەشاری موسڵ بڵاویكردۆتەوە، لەنێو شارەكە ووتاری هەینی بەشێوەیەكی جیا پێشكەش كراوەو هیچ سەركردەیەكی ئەو گروپە چەكدارە ووتاری هەینی نەخوێندۆتەوە.

بەپێی زانیارییەكانی ئەو سەرچاوەیە، پێشتر ژمارەیەك سەركردەی گروپە چەكدارەكانی داعش ووتاری هەینیان خوێندۆتەوە، بەڵام ماوەی دوو هەفتەیە هیچ سەركردەیەكی ئەو گروپە چەكدارە ووتاری هەینیان نەخوێندۆتەوە، ئەوەش پێدەچێت پەیوەندی بە دۆخی شڵەژاوی نێو شارەكە هەبووبێت.

هەروەها ئاماژە بەوەشدراوە، لەزۆربەی مزگەوتەكانی شاری موسڵ ئەو ووتاربێژانەی كە لەلایەن گروپە چەكدارەكانی داعش دیاریكرابوون، لەماوەی دوو هەفتەی رابردوودا دیارنەماون، گومانیش براوە شارەكەیان جێهێشتبێت.

 

ئـ . كـ