مژدەیەكی خۆش لەبارەی نرخی نەوتەوە رادەگەیەندرێت

12/01/2017 - 17:07 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/عێراقی

 

كوردیو - هەولێر

وەزیری نەوتی عێراق مژدەیەكی خۆش لەبارەی نرخی نەوتەوە ڕادەگەیەنێت كە بەرزبونەوەی نرخی نەوت كاریگەری لەسەر دۆخی قەیرانەكانی هەرێمی كوردستانیش هەیەو مژدەكە هەرێمیش دەگرێتەوە بەوەی نرخی نەوت زۆر بەرزدەبێتەوە .

جەبار لعێبی، وەزیری نەوتی عێڕاق لە كۆنگرەی وزە كە لە شاری ئەبو زەبی پایتەختی ئیمارات بەڕێوەچوو  پێشبینی ئەوەی كرد لە داهاتوویەكی نزیكدا نرخی یەك بەرمیل نەوت لە بازاڕەكانی جیهان بگاتە نزیكی 65 دۆلارو لەو ئاستەشدا جێگیر بێت .

وەزیری نەوتی عێراق ئاماژەی بەوەكردووە كە نرخی نەوت لە ئێستادا پێویستی بە باشتركردن هەیەو تیشكی خستەسەر ئەوەی: ئاستی نەوتی هەناردەكراو لەكۆتایی ئەم مانگەدا بە بڕی 210 هەزار بەرمیل نەوت لە رۆژێكدا كەمدەكەینەوە ، ئەمەش لە چوارچێوەی جێبەجێكردنی بڕیارەكەی رێكخراوی ئۆپێك بۆ كەمكردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنان دەبێت كە تائێستا عیراق ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتی بەبڕی 170 هەزار بەرمیل لە رۆژێكدا كەمكردۆتەوەو لە كۆتایی ئەم مانگەش كەمكردنەوەی 40 هەزار بەرمیلیتر جێ بەجێ ئەكەین .

لە ئێستادا نرخی بەرمیلێك نەوت لەدەوروبەری 55 دۆلار بەرزو نزمی دەكات .