وێنە ... فەریقێكی فڕۆكەوانی ساختە لەلایەن دژە تیرۆرەوە دەستگیركرا

12/01/2017 - 18:29 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/عێراقی

 

هێزە ئەمنیەكان و دژە تیرۆری عێراقی لە قەزایەكی سەر بە پارێزگای بابل هاوڵاتیەك دەستگیردەكەن كە پلەی فەریقی یەكەمی فڕۆكەوانی بە ساختە هەڵگرتبوو .

لەقەزای موسەیب كە دەكەوێتە باكووری شاری بابل دژەتیرۆری عیراق كەسێكیان دەستگیركردووە كە پلەی فەریقی یەكەمی فڕۆكەوانی بەكارهێناوە بۆ بەرژەوەندی كارەكانی خۆی .

لەگەڵ دەستگیركردنیشی چەندین بەڵگەنامەی ساختەی پێگیراوە كە چەندین بەڵگەنامەی ساختەبوونە لەسەر وەزارەتەكانی خوێندنی باڵاو پەروەردە ئەنجامیداوە بۆ دامەزراندنی منداڵ و كەس و كارەكانی و هەروەها پێناسی ساختەو چەك و پارەی جۆراو جۆریشی هەڵگرتووە .

دوای دەستگیركردنیشی ڕەوانەی دادگا كراوە بۆ لێكۆڵینەوەو سزادانی .

 

م-ع-ك

 
 

ئەلبوومی وێنەکان