بەشە حكومییەكانی خۆرهەڵاتی موسڵ كۆنترۆڵ دەكرێتەوە

13/01/2017 - 18:26 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/عێراقی

 

 

چەند فەرماندەیەكی باڵای سوپای عێراق لە ئۆپـەراسیۆنی موسڵ رایانگەیاند، هێزەكانیان چوونەتە ناو كۆمەڵە باڵەخانەكانی زانكۆی موسڵ كە لە شوێنێـكی ستراتیژی ڕۆژهەڵاتی شارەكەدایە.

عەمید (حەیدەر فازڵ) بۆ ئاژانسی دەنگ ‌و باسی ئەسۆشیەتد پـرێس رایگەیاند، هێزەكانیان لە نێو باڵەكانی زانكۆكەدا لە شەڕێـكی سەختدان لە دژی داعش، دەزگای دژە تیرۆری عێراقیش چەند وێنەیەكی هێزەكانی لە نێو باڵەخانەكانی زانكۆكە بڵاوكردۆتەوە.

هاوكات بەپـێی بەیانـنامەیەكی سوپای عێراقی یەكەكانی دژە تیرۆر پـردی حوریـیەی سەر ڕووباری دیجلەیان كۆنترۆڵكردووە، هەروەها میدیاكان باس لەوەش دەكەن پـردی دووەم كە لە باكووری پـردی حوریـیەیە ئەویش كۆنترڵكرایەوە.

پـێش چەند ڕۆژێـكیش هێزەكانی عێراق گەیشتنە سەر پـردی ڕابیعەو داعش چیتر ناتوانێت سوود لەو ڕێگەیەش وەربگرێت.
لەلایەكی دیكە (عەبدولڕەحیم شەمەری) پەرلەمانتاری پارێزگای موسڵ بۆ میدیاكانی ڕاگەیاند، تەواوی بەشی ڕۆژهەڵاتی شارەكە لە داعش ڕزگاركراوە، بەڵام فەرماندەیەتی ئۆپەراسیۆنەكانی موسڵ ئەم هەواڵەی ڕەتكردۆتەوەو وتیشی: هێشتا چەكدارانی داعش لەو بەشە ماونەتەوەو داوای لە هەموو لایەك كرد زانیاری هەڵە بڵاونەكەنەوەو ئەمشەو بەیانـنامەیەك سەبارەت بە تەواوی پشـڕەویـیەكان ئاشكرا دەكەن.

 

ئـ . كـ