سوپای عێراق دەگاتە بەردەم باڵەخانەی پارێزگای موسڵ

14/01/2017 - 08:34 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/عێراقی

 

 

بەرپرسێكی باڵای پنتاگۆن رایگەیاندووە، هێزەكانی سوپای عێراق لەچوارچێوەی شەڕی شاری موسڵ گەیشتوونەتە بەردەم باڵەخانەی پارێزگای ئەو شارە.

(ئیلیسا سلۆتكن) یاریدەدەری وەزیری بەرگری ئەمریكا بۆ كاروباری ئاسایشی نەتەوەیی لەپنتاگۆن بۆ رۆژنامەنووسان ووتی، هێزەكانی سوپای عێراق لەچوارچێوەی ئۆپەراسیۆنەكەیان بۆ دەرهێنانی موسڵ لەژێر چنگی داعش گەیشتوونەتە بەردەم باڵەخانەی پارێزگاو ئاڵای عێراقیان لەسەر بەرزكردۆتەوە.

ئەو بەرپرسەی پنتاگۆن باسیشی لەوەكردووە، هەماهەنگی باش لەنێوان هێزەكانی سوپای عێراقی و ئەمریكی هەیە بۆ پێكانی ئامانجەكان و پێشڕەوییەكان.

جێگەی باسكردنە تاكو ئێستا شەڕی موسڵ لەبەشی خۆرهەڵاتی شارەكەیەو بەپێی زانیارییەكان داعش سەنگەرەكانی خۆی لەبەشی خۆرئاوا تووندكردۆتەوەو چاوەڕوان دەكرێت لەوێ‌ بەرگری زیاتری بكات.

 

ئـ . كـ