عێراق ئاستی هەناردەی نەوتەكەی كەمدەكاتەوە

14/01/2017 - 09:00 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/عێراقی

 

 

حكومەتی عێراق رایگەیاند، لەم مانگەوە ئاستی هەناردەی نەوتی بۆ بازاڕەكانی جیهان كەمدەكاتەوە، ئەوەش بەپێی ڕێككەوتنێكی سەرانی ئۆپێكە بۆ بەرز كردنەوەی نرخەكانی نەوت.

(فەلاح عامری) نوێنەری عێراق لەڕێكخراوی ئۆپیك بۆ رۆژنامەنووسان ووتی، ووڵاتەكەی ناردنە دەرەوەی نەوتی خۆی لەكێڵگەكانی باشور كەمدەكاتەوە.

رونیشكردۆتەوە، لەم مانگەوە واتە كانوونی دووەم عێراق ئاستی هەناردەی نەوتەكەی لە (3.51) ملیۆن بەرمیل نەوت بۆ (3.150) ملیۆن بەرمیل نەوت كەمدەكاتەوە.

جەختیشی لەوە كردۆتەوە كە عێراق وەك دووەم بەرهەمهێنەری نەوت لە رێكخراوی ئۆپێك ناردنە دەرەوەی نەوتی خۆی كەمدەكاتەوە، ئەوەش بەپێی ڕێككەوتنی ڤیەننای سەرانی ئۆپێك دەبێت.

 

ئـ . كـ