فەرماندەیەكی داعش كوژرا

14/01/2017 - 09:35 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/عێراقی

 

 

سەرچاوەیەكی میدیایی كوژرانی سەركردەیەكی باڵای گروپە چەكدارەكانی داعش و (10) جێگری ئەو سەركردەیەی لە هێرشی ئاسمانی لەسنووری پارێزگای ئەنبار ڕاگەیاند.

سەرچاوەیەك لەسوپای عێراق رایگەیاندووە، فڕۆكە جەنگییەكان بۆردومانی پێگەو موڵگەی گروپە چەكدارەكانی داعشیان كردووە، لەئەنجامدا سەركردەیەك و 10 جێگریان كوشتووە.

سەرچاوەكە ووتیشی، ئەم هێرشە ئاسمانییە كراوەتە سەر كارگایەكی داعش كە تێیدا ئۆتۆمبێل بۆمبڕێژ دەكراو بۆ كاری تیرۆریستی بەكاردەهێندرا.

 

ئـ . كـ