عەبادی لەسەر داوای ترامپ دەچێتە واشنتۆن

یەک شەممە, 19 ئازار 2017 19:40

 

 

لەسەر داوای سەرۆكی ئەمریكا، سەرۆك وەزیرانی عێراق ڕووەو واشنتۆن بەڕێككەوت و لەوێدا زنجیرەیەك دیدارو چاوپێكەوتن سازدەكات.

(حەیدەر عەبادی) سەرۆك وەزیرانی عێراق ئەمڕۆ یەكشەممە (2017/3/19) بەسەردانێكی فەرمی ڕووەو ئەمریكا بەڕێككەوت، ئەوەش لەسەر داوای (دۆناڵد ترامپ) ی سەرۆكی ئەو ووڵاتەیە.


لەچوارچێوەی سەردانەكەی بۆ واشنتۆن عەبادی چاوی دەكەوێت بە بەرپرسانی ئیدارەی ئەمریكاو ئەندامانی كۆنگرێس و وەزیری دەرەوەو باس لەدوا پەرەسەندنەكانی شەڕی داعش دەكەن.


نووسینگەی سەرۆك وەزیرانی عێراق باسیشی لەوەكردووە، عەبادی لەئەمریكا جگە لەباسكردنی شەڕی داعش باس لەهەماهەنگییە ئابووری و سەربازی و ئەمنییەكانیش دەكات.

 

ئـ . كـ