سوپای عێراق خۆرئاوای موسڵ بۆردومان دەكات

دوو شەممە, 20 ئازار 2017 05:43

 

 

هێزە ئەمنییەكان و سوپای عێراق بۆردومانی بەری خۆرئاوای موسڵیان كردووە، بەڵام دەیان هاوڵاتی مەدەنی كوژراون.

كەناڵی جەزیرە راپۆرتێكی بڵاوكردۆتەوەو تێیدا باسی لەوەكردووە، هێزە ئەمنییەكان و سوپای عێراق بۆردومانی بەری خۆرئاوای موسڵیان كردووە بەئامانجی پێكانی موڵگەكانی داعش، بەڵام بۆردومانەكە بەر هاوڵاتیانی مەدەنی كەوتووەو بەپێی ئامارەكان لایەنی كەم (50) كەس كوژراون، لەنێویاندا ئافرەتان و منداڵ بوونیان هەیە.

بەپێی زانیارییەكانی ئەو سەرچاوەیە، داعش مووشەكی زەمین بە زەمین بەكاردەهنێنێت بۆ بۆردومان كردنی ناوچەكانی خۆرئاوای موسڵ.

هێزەكانی سوپای عێراق هەوڵ دەدەن دەستبگرن بەسەر گەڕەكی باب تۆب، شەڕێكی سەختیش لە گەڕەكی فاروق لەئارادایە كە بایەخێكی ستراتیژی هەیەو مزگەوتی نوری تێدایە، ئەو مزگەوتەی بۆیەكەم جار (ئەبوبەكری بەغدادی) تێیدا دەركەوت و ووتاری پێشكەش كرد پێشی دوو ساڵ لەمەوبەر.

 

ئـ . كـ