نووسەرێكی ئەمریكی: هۆكاری هێرشی داعش بۆ سەر هەرێمی كوردستان ئاشكرا دەكات

دوو شەممە, 17 نیسان 2017 06:21

 

نووسەرێكی ئەمریكی باس لە گۆڕانكاریەكان دەكات بەشێوەیەك دەلێت بیر هێنانەوەی ” دوژمنانی كورد داگیركەرانی بوون، بەڵام ئێستا چیتر داگیر كەر ناتوانێت بە فرۆكە و چەكە پێشكەوتووەكانی كورد بێدەنگ بكات، دواین پیلانی داگیر كەر دێنێتەوە پێش چاو كە لەسەری هاوڕا بوون، بەڵام نەیتوانی كورد كۆتایی پێ بێنێت وەك ئاراستە گۆڕێنی داعش لەلایان ئێران و توركیا، بۆ سەر شنگال و هەرێمی كوردستان بەڵام سەركەوتوو نەبوون و ئەمریكا بە فریایی كورد كەوتوو و پێشمەرگەش شەرەكە شارەزا بوو پیلانی ئێران و توركیا لەناو چوو.


برینۆ ئەلتمان رۆژنامەنووسی ئەمریكی چەند زانیاریەكی هەستیار لەمەڕ هێرشكردنە سەر هەرێمی كوردستان لەلایان داعش ئاشكرا دەكات، دەلێت كۆبونەوەی ئێران و توركیا لەسەر پێشگرتنی كورد لە پێشكەوتنەكانی، لەكاتێك عێراق بەرەو لەناو چوون دەچوو و داعش بەرەو بەغدا هەنگاوی دەنا، كۆبونەوەیەكی شارەوە بوو لەكورد، چۆن شەرەكەش بۆ كورد ئەزموونێكی نوێ بوو، چونكە كورد تەنها شەڕی پارتی زانی فێر ببوو، هیچكات شەڕی سەنگەر گرتنی لەگەڵ دۆژمنانی نەكردبوو، ئەمەش هۆكاری زۆرە بۆ گوتن، كە ئایا بۆ كورد لە شنگال تا مخمور شكا، بەڵام ئەم شەڕە بۆ كورد لەگەڵ داعش دەتوانین بە شەڕی سەرەتایی كورد وەربگرین، لێرەدا دەست بەنجە نەرم دەكەم بۆ گێرانەوە هۆكارەكانی ئامادە نەبوون كورد بۆ ئەم شەڕە لەسەرەتاوە، راستە لایانی سەربازی پێشمەرگە جیاواز بووە، هۆكار بوو كە دەبێت تیشك بخرێتە سەری، بەڵام لەبنەرەتدا ئەوەی كە ئامانجی منە لێرە دا باسی بكەم بێ ئاگایی كورد بوو لە رێكەوتنێكی نێوان توركیا و ئێران، لەمەر ئاراستە گۆڕینی داعش بۆ سەر كوردستان.

 

پرسیاری ئەوە دروست نەبوو كە بۆچی داعش لە روەو بەغدا بەرەو هەرێمی كوردستان هاتەوە، ئەو نووسەرە ئەمریكیە، دەلێت پێش ئەوەی داعش دروست ببێت و سوریا لەو دۆخەی ئێستا نەبوو، “ئیلكەر باشبوغ، سوپاسالاری پێشووی توركیا سەردانی ئێرانی كرد بە نهێنی لەمەر پلانەكانی دابەش كردنی ناوچەكە، چەند دیزاینێكی نوێیان دارێشت لەگەڵ وەزارەتی ئیتڵاعاتی ئێران، كە ئەم نەخشەیە پێشتر ویسترا لەرێگایی میدیایەكی توركیا بڵاو بكرێتەوە، بەڵام ئەكپارتی بەبیانووی تێوەگڵاو بەدۆسیەی ئەرگەنەكۆن، دەستی بەسەر كۆمەڵێك بەشی ئەو كەناڵە داگرت، توانیان نەخشەكە رابگرێت ، بەڵام دەلێت راستە ئەرگەنەكۆن دارێژەری ئەو پیلانە بوو بەهاوكاری وەزارەتی ئیتڵاعاتی ئێرانی، بەڵام ئەكپارتی رادەستی سوپایی توركیایی كردوو گلۆپی سەوزی بۆ هەڵكرد، واتا چاوی لەمەر ئەو دۆسیە یە قەپات كرد”، دەلێت ئەو كاتەی داعش دەستی بەسەر كونسوڵی توركیا داگرت لە مووسڵ، حكومەتەكەی ئەكپارتی لەلایان ئەرگەنەكۆن زنجیر كرا، دەلێت هۆكارەكە تاوەكو ئێستا روون نیە!!،

 

بەڵام ئەكپارتی كە حكومەتی توركیا لەدەست بوو، لەمەر كۆمەڵێك هەنگاو كە ئێران بەسود وەرگرتن لەو نەخشەیەدا هەنگاوی ناو و توركیا لەو بابەتە بێدەنگ بوو، ئەمەش بوو بوە هۆكاری سەرەتایی ناكۆكی نێوان ئەوروپا و ئەمریكا لەگەڵ حكومەتی ئەكپارتی، بەڵام ئەو بابەتە درێژەی نەكێشا و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لەسەر بابەتی داگیركردنی كوردستان لەلایان داعش تا مەخمور دروست بوو.

 

ئەو نووسەرە درێژە بە پیلانگێریەكەی ئێران و توركیایی كۆن دەدات، دەلێت ئەو كاتەی كە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دروست بوو، كۆمەڵێك كۆدی جیاواز سەری هەڵدا، كە ئەو كاتە بەتەواوی رێكەوتنەكە، لەنێوان ئێران و توركیا دابەش بوو، بەوەی ئێران و ئەرگەنەكۆن داشەكانی خۆیان جولاند بەڵام حكومەتەكەی ئەكپارتی پاشەكشەی كردوو بێدەنگی شكاندوو هێزی مەشق پێكەری خۆی رەوانەی هەرێمی كوردستان كرد و دەلێت، كاتێك داعش هێرشی كردە سەر شنگال پەكەكە خۆئامادە كردنێكی باشی هەبوو، دەلێت بەشێوەیەك خۆی ئامادە كردنی هەبوو، كە تیمی میدیایی و سەربازی بەیەكەوە بەستبۆوە، ئەمەش بۆ ناوەندەكانی لێكۆلینەوە لەمەر ئەو دۆسیەیە بەئاشكرا دەركەوت كە پیلانەكەی سەر هەرێمی كوردستان دابەشی بوونی تێدا روویداوە، ئەو نووسەرە دەلێت چونكە پەكەكە بەتەواوی دژی حكومەتی ئەكپارتی بوو، كاتێك بەشداری پیلانەكە بوو، دەركەوت دابەش بوون روویدا لەناو ئەرگەنەكۆن و ئەكپارتی، كە ناكۆكی نێوان رێكخستنە كانی ئەكپارتی و فەتحوولڵا گویلەن گەیشتە ترۆكی خۆی، دەلێت: ئەرەگەنەكۆن لەناو فەتحوولڵا گویلەن، زۆر بەهێزە و هەماهەنگیەكی بەهێزی بازرگانی و قوتابخانەی پەروەردەیەكانی فەتحوولڵا گویلەن لەجیهاندا هەیە لەنێوان ئەو دوو رێكخراوە دا.

 

ئەو نووسەری زیاتر دەلێت: فەتحوولڵا گویلەن لەگەڵ پەكەكەدا هەماهەنگی بەهێزی هەیە، ئەوە بووە هۆكاری بەگرخستن و جوڵاندنی پەكەكە لەسەر هەرێمی كوردستان، بەشێوەیەك، كە بزووتنەوەی فەتحووللا گویلەن توانایی جوڵە پێكردنی پەكەكە هەبوو بۆ سەر باشوری كوردستان، بەڵام ئەو نووسەرە دەلێت كاتێك پەكەكە لە ئەمریكا لەگەڵ فەتحوولڵا گویلەن كۆبۆوە، میتی تورك كە سەر بە حكومەتەكەی ئەكپارتیە لەگەڵ وەزارەتی ناوخۆی تورکیا لیستی ناوی داواکراوانی بڵاوکردەوە و خەڵاتی پارە دەدات بەهەر کەسێک زانیاریی لەبارەیانەوە بدات. لەسەرووی ناوەکانەوە جەمیل بایک، هاوسەرۆکی کۆما جڤاکێن کوردستانكەجەكەو فەتحوڵڵا گویلەن هەیە، کە حکومەتی تورکیا خەڵاتێکی 4 ملیۆن لیرەیی بۆ هەرکەسێک داناوە زانیارییان لەبارەوە بدات، بەڵام ئەوكاتە كار لە كار ترازابوو، دەلێت، فەتحوولڵا گویلەن پەكەكە بەتەواوی تەیار كردبوو، لەسەر هەرێمی كوردستان و بەهێز كردنی لە باكوری كوردستان، ئەمەش بوو بوە هۆكاری ئەوەی كە زیاتر لە 3 ملیۆن دەنگدەر بۆ پەكەكە و هەدەپە كۆبكاتەوە لە توركیا و لەمێژووی خۆیی دا پەكەكە نەیتوانی بوو وەك حزب بەشداری هەڵبژاردنی توركیا ببێت، ئەوەبوو پەكەكە لە هەڵبژاردنی 7ی حوزەیران 81 پەرلەمانتاری بردەوە، بووە سێهەمین حزب، لەولاشەوە ئێران لەرێگایی یەكێتەوە، هەما هەنگیەكی بەهێزی لەگەڵ یەكێتی و باڵی دەسترۆیشتووی یەكێتی دروست كرد، بەشێوەیە ك كاری لەسەر یەكێتی كرد، كە یەكێتی بەتەواوی ئامانجەكانی راگەیاندنوو رێكخستنەكانی خستە خزمەت باڵی سەربازی پەكەكە، لە هاندانی بۆ ناو ناوچەكانی پارتی دیموكراتی كوردستان بەتایبەتی شنگال تا مەخمور.

 

ئەو نووسەری درێژە بەقسەكانی دەدات دەلێت، پەكەكە لەگەڵ ئەرگەنەكۆن و فەتحوولڵا گویلەن، لە تێكشاندنی پارتی دا لەناوچەی زاخۆ تا كەركووك شكەستیان هێنا، بەڵام ئەكپارتی لە باكوری كوردستان و توركیا شكەستی پێ هاتبوو، نەیدەتوانی حكومەتی زۆرینە لەتوركیا دا دروست بكات، بۆیە توانی بە چەند گەمەیەك لەسەر ساحەی سیاسی توركیا پەكەكە پەڵكێشی ناو شەرێك بكات، پاشەكشە بە دەنگەكانی بكات بەشێوەیەك كە پەكەكە لەو شەرەدا، زیاتر لە دوو ملیۆن دەنگ لەدەست بدات، باكور كوردستان خەلەتانی خوێن و وێران كاری بكات.

 

هەروەها برینۆ ئەلتمان دەلێت ئێران لەناو یەكێتی دا نەیتوانی تەواوی یەكێتی بۆ خۆی بەكار بهێنێت، هەرچەند كردی نەیتوانی پێشمەرگەی یەكێتی لە پێشمەرگەی پارتی بكاتەو و دابەش بوونێك لە سەنگەرەكاندا دروست بكات، بۆیە باڵی دەست رۆیشتووی یەكێتی كە هەموو راگەیاندنەكانیان لەدەست دابوو، بەتەواوی پێشمەرگەكانی یەكێتیان لە هەڵمەتی راگەیاندنی دا، بێ بەش كرد، تەنها كاریان لەسەر دژە تیرۆری لاهور تاڵەبانی و باڵی سەر بازی پەكەكە دەكرد، ئەو هێزانە بەتەواوی ئامانجی سیاسیان هەبوو، وەك : شەرەكەی مخموور.

 

ئەو نووسەرە دەلێت كارەساتی شنگال تەلەیەكی گەورەتر بوو لەوەی كە ئێستا دەخرێتە روو، دەلێت كاتێك مالیكی بە ئەمریی ئێران سوپایی عێراقی بۆ سەر سنوری هەرێمی كوردستان جوڵاند، بە بیانووی ناكۆكی لەگەڵ هەرێمی كوردستان دژی پێشمەرگە، بەڵام لەبنەرەتدا، ئەمە ئامادەكاری بوو بۆ خستە ناو چاڵی هێزی پێشمەرگەی و پارتی و وەزارەتی پێشمەرگەی سەر بەحكومەتی هەرێم، چونكە پارتی پێگەیەكی بەهێزی جەماوەری لەناوچەی شنگال و مووسڵ هەبوو، لێدان لەو پێگەیەی پارتی بۆ توركیا كۆن و ئێران و مالیكی و یەكێتی و پەكەكە گرینگ بوو، دەلێت ئەو كاتەی سوپایی عێراق بەرامبەر داعش شكەستی هێنا شنگال دەورە درا، ئەو دەورە درانە لەلایان هێزی پێشمەرگە و پارتی دا زۆر بایەخی پێ نەدرا ، چونكە خوێنەوەی پارتی وا بوو كە داعش ئاراستە بۆ سەر هەرێمی كوردستان ناگۆڕێت، بە بیانووی پەیوەندیەكی باش لەگەڵ سوونە، بەڵام ئەم تێروانینەی پارتی راست دەرنەچوو، بۆیە ئەو كارەساتە ئەو كاتە روویدا، كە سوپایی عێراق لە زممار و رەبیعە شكا.

 

ئەو نووسەری ئەمریكیە درێژە بە نووسینەكەی دەدات و دەلێت بۆیە دەبێت لەو رووداوانە تێبگەین كە داگیر كەری كوردستان راستە ئێستا توانایی رووبەروو بوونەوەی نیە بەرێگایی چەكە پێشكەوتووە كان و فرۆكەكانی، بەڵام لەبنەرەتدا بەدیلی ئەوە بۆ داگیر كەر پەیدابوو، بۆ نموونە، كاتێك پێشمەرگە لەلایان ئێرانەوە ناتوانرێت رێزەكانیان تێكبدرێت، باڵێكی یەكێتی بەبیانووی هاوسەنگی هێز وا لەیەكێتی دەكات حشدی شەعبی بخاتە رێزە كانی پێشمەرگە كە هەر لەسەرەتاوە رووداوەكانی هێنانی حشدی شەعبی گوماناوی بوو و ئامانجی تری لە پشت بوو بەڵام ئێران رێگایی ئاسانی لەناو یەكێتی دا دۆزیبووەوە هەر وەك چۆن فەتحوولڵا گویلەن، لەگەڵ پەكەكە بەهاوكاری یەكێتی لە 7ی حوزەیران لە ئامەد پێكەوە بانگەشەیان بۆ هەدەپە دەكرد، ئەم رووداوانە دەسەلمێنێت تەنها چەكی داگیركەر ئێستا بوونی ناكۆكی كوردە و دەستەمۆ كردن هێزی كوردە، مەگەر نا هیچ هێزێكی داگیرە كەر جورئەتی ئەوەی نیە راستەوخۆ دژی كورد بوەستێتەوە بەتایبەتی لەهەرێمی كوردستان.

س:فشارنیوز