30 هاوڵاتی ڕفێندران

پێنج شەممە, 20 نیسان 2017 07:34


لەشاری تكریت لەلایەن چەكدارانی نەناسراو دەیان هاوڵاتی عەرەبی سوونی ڕفێندراون ڕووەو شوێنێكی نەزاندراو.

(شێخ عامر ساڵح) یەكێك لەهاوڵاتیانی شارەدێی تكریت بۆ كەناڵی عەرەبییە رایگەیاندووە، ئێوارەی دوێنێ‌ لەلایەن ژمارەیەك چەكدارو لەڕێگەی ئۆتۆمبێلی گواستنەوەی گۆشتی ئاژەڵەوە (30) هاوڵاتی عەرەبی سوونی ڕفێندراون و تاكو ئێستاش چارەنووسیان دیارنییە.

ناوبراو باسیشی لەوەكردووە، چەكدارە نەناسراوەكان تەقەیان لە هاوڵاتیان كردووەو ئەو (30) كەسەشیان ڕفاندووەو ئەوانیش نازانن سكاڵاو هانا بۆ كێ‌ ببەن.

 

 

ئـ . كـ