لێدوانێكی ئەردوگان دژی حەشدی شەعبی عێراق نیگەران دەكات

پێنج شەممە, 20 نیسان 2017 20:23

 

 

وەزارەتی دەرەوەی عێراق باڵیۆزی توركیای بۆ ووڵاتەكەی بانگهشتی وەزارەتەكەی كردووە بۆ دەربڕینی ناڕەزایی بەرامبەر لێدوانێـكی سەرۆكی توركیا.

(ئەحمەد جەمال) وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە بەیانـنامەیەكدا رایگەیاندووە، وەزارەتی دەرەوە بڕیاریداوە باڵیۆزی توركیا لە بەغدا بانگی وەزارەت بكات تاكو بە فەرمی ناڕەزایی عێراقی بداتەدەست لەسەر لێدوانێـكی ئەم دوایـیەی سەرۆكی توركیا سەبارەت بە حەشدی شەعبی.

(رەجەب تەیب ئەردوگان) لە چاوپـێكەوتنێـكیدا لەگەڵ كەناڵی جەزیرە وتی: حەشدی شەعبی كە پەرلەمانی عێراق پشتگیریان دەكات تیرۆرستن و بەرەو شارۆچكەی تەلەعەفەر دەڕۆن كە (400) هەزار توركمانی لێـیە.

(فاتح یەڵدز) لە مانگی یەكی ئەمساڵەوە وەكو باڵیۆزی توركیا بۆ عێراق دەسـتبەكاربووە.

 

ئـ . كـ