پۆلیسی فیدراڵی لەباشووری كەركوك دەكەوێتە بۆسەیەكی داعش

26/06/2019 - 08:31 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/عێراقی

 

 

شەوی رابردوو لە سنوری قەزای داقوق ئەفسەرێك و چوار پۆلیسی فیدراڵی كەوتنە بۆسەیەكی گروپە چەكدارەكانی داعشەوە سەرجەمیان كوژران.

سەرچاوەیەكی ئەمنی عێراقی بڵاویكردۆتەوە، شەوی رابردوو بۆمبێكی چێندراو بەكارونێكی لیوای (18) ی فەیلەقی پێنجی پۆلیسی فیدراڵیدا تەقیوەتەوە لەناوچەی هەباتی نێوان هەردوو ناحیەی رەشادو داقوقی باشووری پارێزگای كەركوك و لەئەنجامیشدا ئەفسەرێك و چوار پۆلیس كوژراون.

دوای رووداوەكەش هێزە ئەمنییەكان و پۆلیس گەیشتوونەتە شوێنەكەو قوربانییەكانیان بۆ نەخۆشخانە گواستۆتەوە.