پەرلەمانتارێك: لە 80%ی ئەوانەی بە لەسێدارەدان سزادراون، بێتاوانن

29/06/2019 - 11:12 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/عێراقی


ئەندامی لیژنەی مافەكانی مرۆڤ لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت: لە عێراقدا لە 80%ی سزادراوان بە سزایی لەسێدارەدان و زیندانیكردنی هەتاهەتایی، بێتاوانن.


وەحیدە ئەلجومەیلی ئەندامی لیژنەی مافەكانی مرۆڤ لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا لە بەغدا ڕایگەیاند: لە 80%ی سزادراوان كە بە لەسێدارەدان و زیندانیكردنی هەتاهەتایی سزادراون بێتاوانن و لە ژێر ئازار و ئەشكەنجەدا دانیان بەو تاوانەدا ناوە كە خراونەتە پاڵیان.


هەروەها ووتیشی: بەشێكی زۆر لە دەستبەسەركراوان بە رێگای دوور لە مرۆیی و ئاكاری دەستبەسەركراون و تۆمەتیان خراوەتە پاڵ.


ئەندامەكەی لیژنەی مافەكانی مرۆڤ لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق داوای هەمواركردنەوەی مادەی نۆیەمی یاسای لێبوردنی گشتیی دەكات كە پەیوەندیدارە بە دووبارە دادگاییكردنەوەی سزادراوان.