هێرش كرایە سەر حەشدی شەعبی

30/06/2019 - 08:49 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/عێراقی

 

 

لە شارۆچكەی خانەقین گروپە چەكدارەكانی داعش هێرشیانكردە سەر خاڵێكی سەربازی حەشدی شەعبی.

شەوی رابردوو لەشارۆچكەی خانەقین و لە نزیك مەزاری ئیمام موحەمەد لەلایەن گروپە چەكدارەكانی داعشەوە هێرش كرایە سەر خاڵێكی سەربازی حەشدی شەعبی.

سەرچاوەیەك لە حەشدی شەعبی رایگەیاندووە، شەوی رابردوو لە هێرشێكی گروپە چەكدارەكانی داعش بۆ سەر هێزەكانی حەشدی شەعبی لە نزیك ئیمام موحەمەد لە ناوچەی عەلیاوە سێ‌ چەكداری حەشدی شەعبی بریندار بوون.

سەرچاوەكە وتیشی، پاش هێرشەكە سەرجەم بریندارەكان گەیەنراونەتە نەخۆشخانەی گشتی خانەقین، هەرسێكیان خەڵكی شارۆچكەی خالسی سەربە پارێزگای دیالەن.