عەبدولـمەهدی دوو بژاردە دەخاتە بەردەم حەشدی شەعبی

02/07/2019 - 08:24 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/عێراقی

 

 

سەرۆك وەزیری عێراق بڕیاریدا هەموو هێزەكانی سەر بە حەشدی شەعبی تێكەڵ بە سوپای وڵات بكرێن.

(عادل عەبدولـمەهدی) سەرۆك وەزیرانی عێراق بڕیاری داخستنی هەموو بنكەكانی حەشدی شەعبی لە عێراقدا.

سەرۆك وەزیری عێراق دوو بژاردەی خستە بەردەم حەشدی شەعبی یان تێكەڵ بە سوپای عێراق ببن و یان بچنە نێو سیاسەتەوە بەپێی یاسای حزبەكان كاربكەن.

بە پێی ڕاگەیاندنێكی ئۆفیسی سەرۆك وەزیری عێراق، نابێت هیچ هێزێك لە دەرەوەی لەشكری عێراق بمێنێتەوە نە بە ئاشكراو نە بە نهێنی.

سەرۆك وەزیری عێراق كۆتایی ئەم مانگەی وەكو دوا وادە دیاریكردووە بۆ جێبەجێكردنی ئەم بڕیارە ڕاگەیاندووە.