ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق كۆدەبێتەوە

02/07/2019 - 10:51 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/عێراقی

 

ئەمڕۆ سێ شەممە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كۆدەبێتەوەو بڕیارە لە كۆبونەوەكەدا دەنگ لەسەر چەند پرۆژە یاسایەك بدەن.


لەنوسراوێكدا كەوێنەیەكی دەست كوردیو كەوتوە، بڕیارە دوا نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێ شەممە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كۆببێتەوەو لەكۆبوونەوەكەدا هەمواری یاسای پەروەردە و پرۆژەیەك كە تایبەتە بە پلەتایبەتەكان و ئەو بەڕێوەبەرایەتیە گشتییانەی كە بە وەكالەت بەڕێوەدەبرێن.، گفتوگۆیان لەسەر بكرێت.


هەروەها بڕیارە لە كۆبونەوەكەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقدا گفتوگۆ لەسەر پرۆژەیاسای رزگاربوانی كچان و ژنانی ئێزیدی بكرێت، لەگەڵ ئەوەشدا چەند پرۆژەیەكی دیكە خوێندنەوەیان بۆ دەكرێت.