ئەفسەرێك و 3 پۆلیس كوژران

04/07/2019 - 08:49 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/عێراقی

 

 

لەئەنجامی تەقینەوەی بۆمبێكی چیندراو لەگوندێكی سەر بەناحیەی رەشاد چەند كارمەندێكی پۆلیس كوژران.

(موحەمەد فائیق) رۆژنامەنووس لەشارۆچكەی دووزخورماتوو بڵاویكردۆتەوە، شەوی رابردوو لەگوندی (مەهدیە) ی سنووری شارۆچكەی رەشادی باشووری پارێزگای كەركوك، ئەفسەرێك و سێ‌ پۆلیس كوژراون.