لەم ناوچەیە داعش هێرش دەكات و كوژراوو بریندار هەیە

05/07/2019 - 09:33 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/عێراقی

 

گروپە چەكدارەكانی داعش هێرشیان كردۆتە سەر سنووری پارێزگای دیالەو شەڕو پێكدادان روویداوە.

بەپێی هەواڵێكی كەركوك 24، بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی گروپە چەكدارەكانی داعش هێرشیان كردۆتە سەر چەكدارەكانی حەشدی عەشایەری لەگوندی (سەبعە) ی ناوچەی باعی سنووری پارێزگای دیالەو شەڕێكی سەخت بەرپا بووە.

بەپێی زانیارییەكان لەم هێرشەی گروپە چەكدارەكانی داعش پێنج چەكداری حەشدی عەشایەری كوژراون و حەوتی دیكەش برینداربوونە.