والـی داعشی ناوچەی جەزیرە كوژرا

09/07/2019 - 13:11 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/عێراقی

 

 

فەرماندەیەكی حەشدی شەعبی كوژرانی سەركردەیەكی باڵای گروپە چەكدارەكانی داعشی لە ڕۆژاوای عێراق راگەیاند.

(قەتری سەمەرمەد) فەرماندەی چەكدارەكانی حەشدی شەعبی رایگەیاند، لەچوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی بەرفراوانی ورەی سەركەوتن، سەركردەیەكی باڵای گروپە چەكدارەكانی داعشیان بە ناوی (حامید عەبدولـمەحەل) كە ناوی خۆی نابووە (والی ویلایەتی جەزیرە) لە ئەنبار كوژرا.

سەمەرمەد لەمبارەیەوە ڕایگەیاندووە: هێزەكانی ئۆپەراسیۆنی جەزیرە بە یارمەتی هۆزە عەرەبییەكان و حەشدی شەعبی توانیان لە ئۆپەراسیۆنێك والی داعشی ئەو ناوچەیە بكوژن.