سەرۆكی دیوانی وەقفی شیعی دەستگیر دەكرێت

11/07/2019 - 08:29 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/عێراقی

 

 

هێزێكی ئەمنی عێراقی هەڵدەكوتنە سەر ماڵی سەرۆكی دیوانی وەقفی شیعی و دەنگۆی ئەوە بڵاوبۆتەوە، كە ناوبراو دەستگیركراوە.

بەپێی زانیارییەكان، ئێوارەی دوێنێ‌ هێزێكی ئەمنی كە لەچەندین ئۆتۆمبێل پێكهاتبوون هەڵیان كوتاوەتە سەر دیوانی وەقفی شیعی و دەنگۆی ئەوە هەیە كە (عەلا موسەوی) دەستگیركرابێت، زانیاری و هۆكاری ئەو بارودۆخە ئاشكرا نەكراوە.

لەلایەن خۆشیەوە دیوانی وەقفی شیعی بەیاننامەیەكی بڵاوكردۆتەوەو تێیدا ئاماژەی بەوەداوە، كە ئێوارەی دوێنێ‌ لایەنێكی نادیار هێزێكی زۆری رەوانەی بارەگای دیوانی وەقفەكەیان لەشاری بەغدا كردووەو سەرجەم چەكی پاسەوانەكانیان بردووە، بەڵام ئاماژەی بە دەستگیركردنی موسەوی نەداوە، بەڵام باسی لەوەكردووە، كە گیانی هەموو ئەوانەی لەوێ‌ بوون لەئەستۆی حكومەتە.