عێراق... بەرهەمهێنانی گەنم ژمارەی پێوانەیی تۆماردەكات لە سەدەی 21دا

11/07/2019 - 14:17 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/عێراقی

راوێژكار لەوەزارەتی كشتوكاڵی عیراق ڕایدەگەیەنێت: لە وەرزی ئەمساڵدا بەرهەمهێنانی گەنم لە تەواوی پارێزگاكانی عیراق لەماوەی 20 ساڵی رابردوودا ژمارەی پێوانەی شكاند.

 

مەهدی زمد قەیسی راوێژكار لەوەزارەتی كشتوكاڵی عیراق رایگەیاند: تاكو ئێستا چوار ملیۆن تۆن گەنم لەپارێزگاكانی عیراق بەرهەمهێنراوەو ڕێژەكە ڕوو لەبەرزبونوەیە چونكە وەرگرتنی گەنم لەجوتیاران تاكو ئێستا بەردەوامە.

 

هەروەها وتیشی: تاكو ئێستا لەهەرێمی كوردستان وەرگرتنی گەنم بەردەوامەو پێدەچێت رێژەكە بۆ پێنج ملیۆن تۆن بەرز ببێتەوەو ئەمەش گەورەترین ژمارەی پێوانەیی لە سەدەی 21دا تۆمار كرابێت.