حەشدی شەعبی ئۆپەراسیۆنێك ئەنجام دەدات و دوو چەكداری دەكوژرێت

12/07/2019 - 17:01 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/عێراقی

 

 

بەمەبەستی لە ناوبردنی مۆڵگەو حەشارگەكانی داعش لە ناوچەكانی باشوری خانەقین ئۆپەراسیۆنێكی سەربازی ئەنجامدرا.

ئەمڕۆ ئۆپەراسیۆنی سەربازی ئەنجامدرا لە ناوچەكانی باشوری خانەقین لە حەوزی سەعدیەو ناوچەی ئیمام وەیس، بە بەشداری حەشدی شەعبی و دژە تیرۆری عێراقی و سوپای عێراقی.

سەرچاوەیەك لە حەشدی شەعبی بە ڕۆژنیوزی وتوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە ناوچەكانی ئیمام وەیس و حەوزی سەعدیە لە نزیك دەریاچەی حەمرین ئۆپەراسیۆنەكە ئەنجامدراو تێیدا ژمارەیەك مۆڵگەو حەشارگەی داعش ڕوخێندراو دەستگیرا بەسەر كۆمەڵێك چەك و تەقەمەنی تیرۆرستانی داعشدا.

وتیشی: لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنەكە چەند بۆمبێكی چێندراو پوچەڵكرانەوەو دوو بۆمبی تر تەقینەوە كە بوونە هۆی كوژرانی دوو چەكداری حەشدی شەعبی و برینداربووونی ژمارەیەكی تر.