عێراق... داوا لە وڵاتانی ئەوروپا دەكات ڤیزای شنگن بدەنە هاوڵاتیان

14/07/2019 - 15:05 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/عێراقی

 

وەزیری دەرەوەی عێراق ڕایدەگەیەنێت: داوا لە وڵاتانی ئەوروپا دەكەین ڤیزای شنگن بدەنە ئەو هاوڵاتیانەی كە دەیانەوێت بە مەبەستی گەشتوگوزار و خوێندن و بازرگانی ڕوو بكەنە وڵاتانی ئەوروپا.

 

محمد عەلی حەكیم، وەزیری دەرەوەی عێراق دوای كۆبونەوەی لەگەڵا فێدێریكا مۆگێرینی بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەكێتی ئەوروپا لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژناكەوانیدا ڕایگەیاند: كاردەكەین بۆ كاراكردنی كەرتی گەشتوگوزار و لەگەڵ مۆگێرینی پرسی دوبارە دەستپێكردنەوەی گەشتە ئاسمانیەكان لەنێوان عێراق و ئەوروپا كردووەو هەروەها داوا لە وڵاتانی ئەوروپا دەكەین ڤیزای شنگن بدەنە ئەو هاوڵاتیانەی كە دەیانەوێت بە مەبەستی گەشتوگوزار و خوێندن و بازرگانی بچنە وڵاتانی ئەوروپا.

 

هەروەها وتیشی: یەكێتی ئەوروپا لەساڵی 2014ەوە تا ئێستا بەبڕی 1.2ملیار یۆرۆ هاوكاری عێراقی كردووە لە بوارەكانی یارمەتی مرۆیی، سەقامگیری، بواری ئەمنی و بواری گەشەپێدان، هەتا ئێستاش عێراق پێویستی بە یەكێتی ئەوروپا هەیە.