دوو منداڵ لەگۆماوێك خنكان

17/07/2019 - 09:19 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/عێراقی

 

 

لە شارۆچكەی خانە سوری سەر بە شەنگال دوو منداڵی ئێزیدی كە خوشكی یەكترن لە ناو گۆماوێكدا خنكان.

لە شارۆچكەی خانە سوری سەر بە شەنگال دوو منداڵ كە خوشكی یەكترین لە گۆماوێكدا خنكان یەكێكیان تەمەنی پێنج ساڵەو ئەوی تریان چوار ساڵە.

تەرمی هەردوو منداڵەكە دوای دەرهێنانیان لە گۆماوەكە، بۆ پشكنین ڕەوانەی پزیشكی دادوەری موسڵ كراون.

لەدوای هێرشی چەكدارەكانی داعش بۆ سەر شەنگال ئەمە یەكەم ڕووداوی لەم شێوەیەیە ڕوو دەدات، ئەو گۆماوەش لە ئەنجامی بارانی زۆری وەرزی زستان دروست بووە.