لەداقوق شەڕ لەنێوان پۆلیسی فیدراڵی و حەشدی شەعبی دروست بوو

19/07/2019 - 09:28 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/عێراقی

 

 

شەوی رابردوو لەنێو بازاڕی شارۆچكەی داقوق شەڕو دەمەقاڵێ دروست بوو لەنێوان هێزەكانی پۆلیسی ئیتیحادی و بەرپرسێكی حەشدی شەعبی بەدر بەناوی (نەجاح عەسابە).

رۆژنامەنووس (موحەمەد فائیق) بڵاویكردۆتەوە، دەمەقاڵێییەكە لەنێو بازاری شارۆچكەی داقوق نزیك فولكەكەو هەروەها ژمارەیەكی دیكەی چەكداری حەشد ویستیان هێرش بكەنە سەر پۆلیسەكان بۆیە ناچار بوون دەستڕێژی گولە بكەنە سەر چەكدارەكانی حەشدی شەعبی بۆ بڵاوە پێكردنیان و دوو فیشەك بەر ئۆتۆمبێلێكی جۆری كیای هاوڵاتییەكی كورد كەوت بەناوی (ئەحمەد عەباس)، شەڕەكە بەهۆی ئەوەوە بوو (نەجاح) ئۆتۆمبێلەكەی ڕاگرتبوو لەشوێنێكی قەدەغەكراوو هێزەكانی پۆلیسی فیدراڵی تابلۆی ئۆتۆمبێلەكەیان لێكردەوەو پاشان كۆتایی هات بەبێ هیچ زیانێكی گیانی.