لەدوو ساڵی رابردودا حەوت هەزار هاوڵاتی عێراقی بێسەروشوێنن

24/07/2019 - 11:10 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/عێراقی

 

كۆمسیۆنی باڵای مافەكانی مرۆڤ لە عێراق ڕایدەگەیەنێت: تەنها لە ماوەی دووساڵدا لە عێراق زیاتر لە حەوت هەزار هاوڵاتی دیارنەماون و تاوەكو ئێستاش چارەنوسیان نادیارە.


بەگوێرەی هەواڵی بەشێك لەمیدیا عێراقیەكان، كۆمسیۆنی باڵای مافەكانی مرۆڤ لە عێراق ڕایگەیاندووە: لەماوەی دوو ساڵی رابردودا زیاتر لە حەوت هەزار هاوڵاتی عێراقی چارەنوسیان نادیارە.


هەروەها ئەوەشی خستەڕوو: لەو ماوەیەدا حەوت هەزار و 663 هاوڵاتی عێراقی ناویان لە لیستی ونبواندا تۆماركراوە كە دوای لێكۆڵینەوەكان دەركەوتوە 662 كەس لەوانە لە زیندانەكانی عێراقدان.


سەرچاوەكە ئاماژەی بەوەشكرد: ئەو ڕیژەیە ئەو عێراقیانە ناگرێتەوە كە لەلایەن رێكخراوی چەكداری داعشەوە رفێندراون و بێسەروشوێن كراون و ئەو ڕێژەیەش سنوری هەرێمی كوردستان ناگرێتەوە واتە بەبێ هەرێمی كوردستان ئەو ڕیژەیە بێ سەروشوێنن.