ژمارەیەك لە پەرلەمانتاران پارێزبەندیان لەسەر هەڵدەگیرێت

28/07/2019 - 10:45 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/عێراقی


سەرۆكی لیژنەی یاسایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت: ئەو پەرلەمانتارانەی كە لە لایەن دادگاوە بە تۆمەتی گەندەڵی داواكراون، پەرلەمان پارێزبەندیی لەسەریان هەڵدەگرێت.


محەمەد ئەلغزی سەرۆكی لیژنەی یاسایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە ڕۆژنامەی فەرمی (الصباح) ی ڕاگەیاند: لە ئێستادا ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئامادەكاری دەكات بۆ ئەوەی پارێزبەندی لەسەر ئەو ئەندامانەی ئەنجومەنەكە هەڵبگرێت كە لەلایەن دادگای عێراقەوە لەسەر تۆمەتی ناوزڕاندن و گەندەڵی داواكراون.


هەروەها ئەوەشی خستەڕوو: پێویستە ئەو ئەندامانەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە دادگا ئامادەبن و بەرگری لە خۆیان بكەن.