كه‌ی باران بارین ده‌ست پێ ده‌كات؟

05/08/2019 - 15:22 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/عێراقی
به‌پێێ پێشبینیه‌كانی كه‌شناسی ناوه‌ڕاستی ئه‌م مانگه‌ گۆڕانكارییه‌كی چاوه‌ڕواننه‌كراو له‌ كه‌شوهه‌واری عیراق رووده‌دات چاهوه‌ڕوان ده‌كرێت شه‌پۆلێكی باران بارین عیراق بگرێته‌وه‌.
 

 

سادق عه‌تییه‌ پێشبینكاری بواری كه‌شوهه‌وا كه‌ ده‌زگا كه‌شناسییه‌كانی عیراق پشت به‌زانیارییه‌كانی ده‌به‌ستن، رایگه‌یاندوه‌، به‌پێی نوێترین نه‌خشه‌ی كه‌شوهه‌وا، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ناوه‌ڕاستی ئه‌م مانگه‌، شه‌پۆلێكی باران بارین روو له‌ به‌شێكی زۆری ناوچه‌كانی عیراق بكات.

ئه‌وه‌شی روونكردۆته‌وه‌، دۆخی كه‌شوهه‌وا به‌خێرایی گۆڕانكارییان به‌سه‌ردادێت و ئه‌گه‌ر تاچه‌ند رۆژێكی تر گۆڕانكاری به‌سه‌ر ئه‌و نه‌خشه‌یه‌ روو نه‌دات، ئه‌وه‌ باران ده‌بارێت.