لاریجانی سەردانی عێراق دەكات

07/08/2019 - 10:21 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/عێراقی

 

 

سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و باڵیۆزی ئێران لە بەغدا سەبارەت بە رێگەكانی تۆكمەی هاوكاری نێوانیان و سەردانی سەرۆكی ئەنجوومەنی شورای ئیسلامی بۆ بەغدا گفتوگۆیان كرد.

نووسینگەی (موحەمەد حەلبووسی) سەرۆكی پەرلەمانی عێراق بڵاویكردۆتەوە، (ئیرەج مەسجدی) باڵیۆزی ئێران لە بەغدا سەبارەت بە پەیوەندی و هاوكارییەكانی دوو قۆڵی و رێگەكانی پەرەپێدانی پەیوەندییەكان لە پێناو بەرژەوەندی هەردوو دوو وڵات دراوسێ تاوتوێ‌ كراون.

لەو ڕاگەیەندراوەدا هاتووە، حەلبوسی و مەسجدی وێرای لێكدانەوەی بارودۆخی ئێستای ناوچەكە، جەختیان لە گرنگی گرتنەبەری هەڵوێستی یەكەو هاوبەش لە لایەن وڵاتانی ناوچەكە بۆ كۆتایی هێنان بە قەیران و چارەسەری كێشەكان لە رێگەی گفتوگۆ بە ئامانجی پێشگری لە سەرهەڵدانی قەیران و پاراستنی سەقامگیرییەكان كرد.

سەرۆكی پەرلەمانی عێراق و باڵیۆزی ئێران لە بەغدا هەروەها سەبارەت بە سەردانی بەمزووانەی (عەلی لاریجانی) سەرۆكی ئەنجوومەنی شورای ئیسلامی بۆ عێراق گفتوگۆیان كرد.