عێراق ڕوفاتی كوەیتیەكانی سەماوە بۆ وڵاتەكەیان دەنێرێتەوە

08/08/2019 - 09:47 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/عێراقی


وەزیری بەرگریی عێراق ڕایدەگەیەنێت: فڕۆكەیەكی سەربازی بۆ گواستنەوەی روفاتی كوەیتیەكانی ناو ئەو گۆڕە بەكۆمەڵەی لە سەماوە دۆزرانەوە تەرخانكراوە.

 

وەزارەتی بەرگریی عێراق لە ڕاگەیەندراوێكدا ڕایگەیاند: بڕیار دراوە بە تەرخانكردنی فڕۆكەیەكی سەربازیی بۆ گواستنەوە و گەڕاندنەوەی روفاتی كوەیتیەكان بە هەماهەنگی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكان و مانگی سوور ئەنجامدراوە.


جێگەی ئاماژەبۆكردنە لە كۆتایی مانگی تەمووزی رابردوودا راگەیەندرا لە سەماوە گۆڕێكی بە كۆمەڵی كوەیتیەكان دۆزراوەتەوە كە 40 روفاتی تێدایە و بۆ سەردەمی داگیركردنی ئەو وڵاتە لەلایەن رژێمی پێشووی عێراقەوە دەگەڕێتەوە لە ساڵی 1990.