لەشەڕی هۆزەكان لەبەغدا 9 كەس كوژران

09/08/2019 - 11:26 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/عێراقی

 

 

لە ئاكامی شەڕو پێكدادانی نێوان هۆزەكان لە ناوچەی دۆرەی باشووری بەغدا نۆ كەس كوژران و پێنجی دیكەش برینداربوون. 

پۆلیسی عێراقی رایگەیاندووە، لە ئاكامی شەڕو پێكدادانی هۆزەكان لە باشووری بەغدا نۆ كەس كوژران و پێنجی دیكەش برینداربوون. 

ئاماژەی بەوەشداوە، لە شەڕو پێكدادانەكەدا چەكی سوك و مام ناوەند لە ناوچەی زەبورەی سەربە دۆرە بەكارهاتووە.

دوای شەڕو پێكدادانەكان هێزەكانی ئەمنی كۆنترۆڵی ناوچەكەیان كردووەو دەستیان بە لێكۆڵینەوە كردووە بێ ئەوەی هۆكاری شەڕو پێكدادانەكە ئاشكرا بكرێ. 

بەشێكی پارێزگاكانی عێراق بەدەست شەڕ و پێكدادانەكانی هۆزەكان تا ئێستاش دەناڵێنن و حكومەتیش بە رێگەی ئاشتكردنەوە چارەسەری كێشەی نێوان هۆزەكان دەكات.