بەهۆی بەشداری ئیسرائیل لەئەركێكی كەنداو، عێراق نیگەرانە

13/08/2019 - 10:39 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/عێراقی

وەزیری دەرەوەی عێراق ناڕەزایی وڵاتەكەی دەربڕی بەرامبەر ئەو ڕاپـۆرتانەی باس لەوە دەكەن ئیسرائیل بە نیازە لەو هێزەدا بەشداری بكات كە بە ڕێبەرایەتی ئەمریكا لە كەنداو پـێكدەهێنرێت بۆ پاراستنی كەشتیـیەكان.
(موحەمەد عەلی حەكیم) وەزیری دەرەوەی عێراق لەسەر تویتەرەكەی نووسیویەتی، عێراق ڕەتیدەكاتەوە هێزەكانی ئیسرائیل بەشداری بكەن لە هەرچ هێزێكی سەربازی بۆ زامنكردنی هاتوچۆی كەشتیـیەكان لە كەنداو وە عێراق هەوڵ دەدات بۆ كەمكردنەوەی گرژیـیەكان لە ناوچەكەمان لە ڕێگەی دانوستاندنی هێمنانە وە بوونی هێزی ڕۆژئاوایی لە ناوچەكە لە گرژیـیەكان زیادەكات.
هەرچەندە ئیسرائیل بە فەرمی ڕاینەگەیاندووە بەشداری لەو هێزەی كەنداودا دەكات، بەڵام میدیاكانی ئەو وڵاتە دەڵێن، (یسرائیل كاتس) وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل هەفتەی ڕابردوو لە كۆبوونەوەیەكی داخراوی كۆمیتەی پەیوەندیـیەكانی دەرەوەو بەرگری لە پەرلەمانی وڵاتەكەی وتویەتی: ئیسرائیل لە بواری هەواڵگری و بواری دیكە بەشداری لەو ئەركەدا دەكات لە تەنگەی هورمز.