داعش هێرش دەكاتە سەر سنووری حەویجە

14/08/2019 - 15:53 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/عێراقی

 

 

گروپە چەكدارەكانی داعش هێرشیان كردۆتە سەر چەكدارەكانی حەشدی شەعبی لە باشووری كەركوك و پێكدادان ڕوویداوە.

بەپێی هەواڵێكی كەركوك 24، نیوە شەوی رابردوو گروپە چەكدارەكانی داعش هێرشیان كردۆتە سەر چەكدارەكانی لیوای (56) ی حەشدی شەعبی كە لەو سنوورەدا جێگیركراون.

بەپێی زانیارییەكان داعش هێرشەكەی بۆ سەر گوندی (برغلیا) ی سەربە شارۆچكەی حەویجە ئەنجامداوەو لەئەنجامیشدا چەكدارێكی حەشد بەناوی (موحەمەد سەلیم مەجید جبوری) كوژراوە.