داعش پەلاماری حەشدی شەعبی دەدات

16/08/2019 - 11:39 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/عێراقی

 

 

لەنزیك ناوچەی عالیاوای خانەقین چەكدارانی داعش پەلاماری چەكدارەكانی حەشدی شەعبی دەدەن و كوژراو برینداری لێدەكەوێتەوە.

حەشدی شەعبی رایگەیاندووە، گروپە چەكدارەكانی داعش پەلاماری لەناكاویان بۆ سەر چەكدارەكانی حەشدی شەعبی ئەنجامداوەو كوژراوو برینداری لێكەوتۆتەوە.

وتیشی: لەئەنجامی ئەو پەلامارەدا كەلەناوچەیەكی چڕی زەلكاو درەخت و سەوزایی بووە لە نزیك عالیاوای خانەقین چەكدارێك كوژراوەو دوانی تریش برینداربوون.