داعش هێرش دەكاتە سەر گوندەكانی داقوق

18/08/2019 - 09:04 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/عێراقی

 

 

درەنگانێكی شەوی رابردوو گروپە چەكدارەكانی داعش هێرشیان كردۆتە سەر گوندی كاكەییەكانی سنووری قەزای داقوق و شەڕو پێكدادان دروست بووە.

رۆژنامەنووس (موحەمەد فائیق) بڵاویكردۆتەوە، درەنگانێكی شەوی رابردوو گروپە چەكدارەكانی داعش هێرشیان كردۆتە سەر هەردوو گوندی (عەدنان مەرعی و عەلی سەرای) كە دانیشتوانەكەی كاكەیین و دەكەوێتە خۆرئاوای شارۆچكەی داقوق و شەڕو پێكدادان دروست بووە.

بەپێی زانیارییەكان، پێكدادان لەنێوان چەكدارانی داعش و هێزەكانی پۆلیسی فیدراڵی دروستبووە، بەڵام ووردەكاری نیە لەسەر ئەو پێكدادانە.