لە چەند پارێزگایەكی عێراق پشوو راگەیەندرا

19/08/2019 - 08:31 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/عێراقی

 

 

حكومەتە خۆجێییەكانی پارێزگاكانی باشوری عێراق رایانگەیاندووە، سبەینێ‌ لە پارێزگاكانیان پشوو دەبێت.

باس لەوەشكراوە كە پشووەكە بەهۆی جەژنی غەدیری شیعەكانەوەیەو لە پارێزگاكانی زی قار، واست، دیوانیە، بەسرە، بابل و میسان پشوو دەبێت.

لای پەیڕەوانی مەزهەبی شیعە جەژنی غەدیر یادكردنەوەی ئەو رۆژەیە كە پێغەمبەری سەردار (صلی الله علیه وسلم) لە ناوچەی (غەدیر خەم) لە نزیك مەككە لە حەجی ماڵئاواییدا وتارێكی پێشكەشكردووەو رایگەیاندووە كە (عەلی كوڕی ئەبی تاڵیب) لەدوای خۆی دەبێتە جێنشینی.

ساڵانە پەیڕەوانی مەزهەبی شیعە لەو رۆژەدا ئاهەنگ دەگێڕن و سەردانی گۆڕی ئیمامی عەلی لە نەجەف دەكەن.