لەبنكەیەكی سەربازی حەشدی شەعبی ئاگر دەكەوێتەوە

20/08/2019 - 23:15 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/عێراقی

 

 

 

ئاگر لە بنكەیەكی سەربازی لە پارێزگای سەڵاحەددین دەكەوێتەوەو تاكو ئێستا هۆكارەكەی نەزانراوە.

ئێوارەی ئەمڕۆ ئاگر لە بنكەیەكی سەربازی لە پارێزگای سەڵاحەددین كەوتەوەو تا ئێستا زەرەرو زیانەكانی ئاگرەكە نەزانراوە.

دوابەدوای ئاگرەكە دوكەڵێكی زۆر لە بنكە سەربازییەكەوە بەرزبۆتەوەو ڕوون نیە ئاگرەكە بەهۆی هێرش بۆ سەر بنكەكە بووە یان هۆكاری ترە. 

بەپێی زانیاری میدیا عێراقییەكان، بنكە سەربازییەكە تایبەتە بەگروپێكی چەكداری سەر بە حەشدی شەعبی.