وه‌زیری دارایی فه‌رمانێكی وزاری ده‌ركرد

21/08/2019 - 16:56 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/عێراقی

به‌ فه‌رمانێكی وزاری وه‌زیرى دارایى عێراق، به‌ڕێوه‌به‌رێكى گشتى سه‌ر به‌ وه‌زاره‌ته‌كه‌ له‌ پۆسته‌كه‌ى دورده‌خرێته‌وه‌.

فه‌رمانه‌ وزاریه‌كه‌ به‌ ژماره‌ (36382) له‌ (20ى ئابى 2019) و به‌ واژۆى فوئاد حسێن، وه‌زیرى دارایى عێراق ده‌رچووه‌ تیایدا فه‌رمانكراوه‌ به‌ دورخستنه‌وه‌ى مونزر عه‌بدولئه‌میر ئه‌سه‌د، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى ده‌سته‌ى گشتى ناوچه‌ ئازاده‌كان له‌ ئه‌ركى به‌ڕێوه‌بردنى ده‌سته‌ى گشتى گومرگ له‌ رۆژى ده‌رچوونى فه‌رمانه‌كه‌وه‌.

بڕیاره‌كه‌ هیچ زانیارییه‌كى له‌باره‌ى هۆكارى دورخستنه‌وه‌ى ئه‌و به‌رپرسه‌ له‌و پۆسته‌ دیارینه‌كردووه‌.

ئەلبوومی وێنەکان