داعش هەڕەشە لەپارێزگای دیالە دەكات

21/08/2019 - 22:47 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/عێراقی

 

 

 

ئەندامی كومیتەی ئاسایش و بەرگری پەرلەمانی عێراق ئاماژەی كردە سەر ژمارەی داعشییەكان لە پارێزگای دیالەو بوونی زۆر مەترسیدار وەسف كرد.

(عەبدولخالیق عەزاوی) ئەندامی كۆمیتەی ئاسایش و بەرگری پەرلەمانی عێراق ئاماژەی كردە سەر ژمارەی داعشییەكانی ناو پارێزگای دیالە.

ناوبراو وتیشی، ژمارەی داعشییەكانی ناو دیالە (150) چەكدار كە لە (13) ناوچە لە چوارچێوەی شانووە نووستووەكان بڵاو بوونەتەوە.

عەزاوی جەختی كردووە: چاڵاكی داعشییەكان نهێنییە بە شێوەیەك كە لە دوورەوە تەقە دەكەن یا بۆمب دەچێنن و پاشان خۆیان دەشارنەوە، چونكە داعشەكان توانای بەرەوڕوو بوونەوەی هێزە ئەمنییەكانیان نییە.

ناوبراو وتیشی: داعش سەرەڕای لاواز بوونی مەترسی دێتە ئەژمار، داعش لە (70%) ی هێرشەكانی خەڵكی مەدەنی دەكاتە ئامانج.