هه‌ڵه‌ی دكتۆرێك.. له‌ جیاتی قاچی چه‌پ قاچی راستی نه‌خۆشێك نه‌شته‌رگه‌ری ده‌كات و ڕاده‌كات

22/08/2019 - 17:28 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/عێراقی

له‌ یه‌كێك له‌ نه‌خۆشخانه‌كان دكتۆرێك هه‌ڵه‌یه‌كی كوشنده‌ی به‌رچاو ده‌كات دواتر هه‌ڵدێت.

ده‌زگاكانی راگه‌یاندنی عێراقی بڵاویان كرۆدته‌وه‌ دوای ئه‌وه‌ی دكتۆرێك له‌ نه‌خۆشخانه‌ی یه‌رموكی تایبه‌ت له‌ هه‌ڵه‌یه‌كی به‌رچاو ده‌كات كه‌ له‌ جیاتی ئه‌وه‌ی نه‌شته‌رگه‌ری بۆ قاچی چه‌پی نه‌خۆشێك بكات نه‌شته‌رگه‌ری بۆ قاچی راستی كردووه‌ و دوای زیانینی هه‌له‌كه‌ی رایكردووه‌.

"ل.ر" نه‌خۆشه‌كه‌یه‌ و قاچی چه‌پی پێویست بووه‌ كه‌ پلاتینی بۆ دابنرێت دوای ئه‌وه‌ی چه‌ندین جار سه‌ردانی دكتۆره‌كه‌ی كردووه‌ له‌ نه‌خۆشخانه‌ی یه‌مروكی تایبه‌ت دواجار دكتۆره‌كه‌ بڕیار ده‌دات كه‌ نه‌شته‌رگه‌ری بۆ قاچی چه‌پی بكات.

رۆژی 20ی ئه‌م مانگه‌ نه‌خۆشه‌كه‌ له‌ كاتژمێر نۆی به‌یانی نه‌شته‌رگه‌ریه‌كه‌ی بۆ ده‌كرێت به‌ڵام "ل.ر" توشی شوك ده‌بێت كه‌ ده‌بینێت نه‌شته‌رگه‌ری بۆ قاچی راستی كراوه‌ له‌ جیاتی قاچی چه‌پی.

برای نه‌خۆشه‌كه‌ رایگه‌یاندووه‌ له‌ ئێستا دا شكاتیان له‌ كتۆره‌كه‌ كردووه‌ له‌لایه‌ن داگا و سه‌ندیكای پزیشكان و  وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی.

هه‌وه‌ها رایگه‌یاندووه‌ دوای ئه‌وه‌ی دكتۆره‌كه‌ زانیویه‌تی كه‌ ئه‌و هه‌ڵه‌یه‌ی ئه‌نجامداوه‌ هه‌ر ئه‌و كات رایكردووه‌ و له‌ نه‌خۆشخانه‌.