ڤیدیۆ..ده‌ستگیركردنی 20 ئافره‌تی بیانی له‌ قومار خانه‌یه‌كان

24/08/2019 - 15:18 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/عێراقی

له‌ ئۆپراسیۆنىیه‌كانیان بۆ سەر قومارخانە و ڕۆلێتەکانى بەغدای پایتەخت،   وەزارەتى ناوخۆی عێراق دەستگیرکردنی 20 ژنی بیانییشی ڕاگەیاند.

جه‌مال ئه‌سه‌دی‌ پشكنه‌ری‌ گشتی‌ له‌ وه‌زاره‌تی‌ ناوخۆی‌ عیراق ڕایگەیاندوە “شەوی ڕابردوو له‌لایه‌ن هێزەکانی پۆلیسی عیراقەوە ژماره‌یه‌ك هاوڵاتی بیانی‌ كه‌ له‌ قومارخانه‌كانی‌ به‌غدای‌ پایته‌خت كاریان ده‌كرد، ده‌ستگیركران”.

جه‌مال ئه‌سه‌دی‌ ئاماژەی بەوەدا، “له‌نێو ده‌ستگیركراوه‌كاندا 24 ئافره‌ت و هەندێک پیاوی بیانی تێدایە لە هەڵگری ڕه‌گه‌زنامه‌ی‌ جیاواز بون و دەستگیر کراون”.

ئه‌سه‌دی‌ وتوشیەتی، “ئه‌و كه‌سانه‌ له‌ قومارخانه‌كان كاریان ده‌كرد و هۆڵه‌كانی‌ ڕۆڵێتیان و یاری بەختیان به‌ڕێوه‌بردووە”.

ئەو پشكنه‌رە‌ گشتییەی وه‌زاره‌تی‌ ناوخۆی‌ عیراق وتویەتی “ئەو کەسانەی دەستگیرکراون به‌پێی‌ یاسای‌ عیراقی‌ دادگایی ده‌كرێن و ئەو هه‌ڵمه‌تەش بەردەوام دەبێت بۆ داخستنی‌ هۆڵه‌كانی‌ ڕۆلێت و قومارخانه‌كانی‌ به‌غدای‌ پایته‌خت”.

ئەمەش دوای ئەوە دێت کە ماوه‌یه‌كه‌ وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق هه‌ڵمه‌تێكی فراوانی بۆ داخستنی قومارخانه‌كان و هۆڵه‌كانی رۆلێت له‌ به‌غدا ده‌ستپێكردووه‌ و ده‌یان كه‌سی له‌ خاوه‌نی ئه‌و شوێنانه‌ به‌ تۆمه‌تی بازرگانیكردن به‌ مادده‌ی هۆشبه‌ر و ئافره‌ته‌وه‌ ده‌ستگیر كراون.

ڕەنگاڵە