پله‌ی گه‌رما بۆ سه‌رووی 50 په‌له‌ به‌رزده‌بێته‌وه‌.. هه‌فته‌ی داهاتوو جیاواز ده‌بێت

27/08/2019 - 14:50 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/عێراقی

،

پله‌كانی گه‌رما به‌رزده‌بنه‌وه‌ و ده‌سته‌ی كه‌شناسیی عیراق رایگه‌یاند له‌ هه‌شت پارێزگا ده‌گه‌نه‌ 50 بۆ 51 پله‌ی سیلیزی.

ده‌سته‌ی كه‌شناسیی عیراق له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا رایگه‌یاندووه‌ له‌ پارێزگاكانی ئه‌نبار، واست، نه‌جه‌ف، دیوانییه‌، موسه‌ننا پله‌كانی گه‌رما به‌رزده‌بنه‌وه‌ و ده‌گه‌نه‌ 50 پله‌ی سیلیزی و له‌ پارێزگاكانی میسان و زیقار-یش ده‌گه‌نه‌ 51 پله‌.
باس له‌وه‌شكراوه‌، پله‌كانی گه‌رما له‌ به‌غدا، سه‌ڵاحه‌دین، كه‌ربه‌لا، بابل ده‌گه‌نه‌ 49 پله‌ی سیلیزی، له‌ دهۆك و سلێمانی 42 پله‌ و له‌ هه‌ولێر 43 و له‌ موسڵ و كه‌ركوك 46 و له‌ دیاله‌ 47 پله‌ی سیلیزی ده‌بێت.
ده‌سته‌ی كه‌شناسی عیراق، ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕو، به‌هۆی كاریگه‌ری دابه‌زینی پاڵه‌په‌ستۆی گه‌رمای وه‌رزییه‌وه‌، وڵات تا رۆژی پێنجه‌شممه‌ی داهاتوو له‌ژێر كاریگه‌ری شه‌پولی گه‌رمادا ده‌مێنێته‌وه‌، بۆیه‌ داوا له‌ هاووڵاتیان ده‌كات راسته‌وخۆ خۆیان نه‌ده‌نه‌ به‌ر تیشكی خۆر و ده‌بێت شله‌مه‌نی بخۆنه‌وه‌.
هه‌روه‌ها به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ تا رۆژی هه‌ینی داهاتوو پله‌كانی گه‌رما له‌ سه‌رجه‌م ئه‌و ناوچانه‌دا به‌ به‌رزی ده‌مێننه‌وه‌، به‌ڵام له‌ رۆژی شه‌ممه‌ی داهاتووه‌ پله‌كانی گه‌رما له‌ ناوچه‌كانی ناوه‌ڕاست و باكوری عیراق داده‌به‌زن.