وه‌زاره‌تێك ده‌رگای دامه‌زراندن بۆ ده‌رچوانی زانكۆ ده‌كاته‌وه‌

02/09/2019 - 08:41 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/عێراقی

 

 

 

وه‌زاره‌تی "به‌رگریی عیراق" ده‌رگای دامه‌زراندنی بۆ ده‌رچوانی زانكۆ و خاوه‌ن بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆس له‌سه‌ر میلاكی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی كرده‌وه‌.

 

وه‌زاره‌تی به‌رگریی عیراق ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كردووه‌، خوازیاران له‌ خاوه‌ن بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆس ده‌توانن له‌ ئه‌مرۆدا دووشه‌ممه‌ 2ی ئه‌یلول داواكاری بۆ په‌یوه‌ندیكردن به‌ ریزه‌كانی سوپا پێشكه‌ش بكه‌ن و دوا واده‌ش رۆژی چوارشه‌ممه‌ 4ی ئه‌یلولی 2019یه‌.

 

ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، خوازیار ده‌توانێت فۆڕمی ئه‌لیكترۆنی پڕبكاته‌وه‌ و دوای وه‌رگرتنیشی به‌ پله‌ی (نائیب عه‌ریف) له‌سه‌ر میلاكی وه‌زاره‌ت داده‌مه‌زرێت.

 

هاوكات مه‌رجه‌كانیش بۆ ئه‌و دامه‌زراندنه‌ راگه‌یاندوه‌، كه‌ ده‌بێت پسپۆڕییه‌كه‌ی له‌م بوارانه‌ی خواره‌وه‌دا بێت:

 

1- خاوه‌ن بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆس له‌ كۆلێژی پزیشكی.

2- خاوه‌ن بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆس له‌ كۆلێژی په‌رستاری.

3- خاوه‌ن بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆس له‌م به‌شانه‌ی كۆلێژی ئه‌ندازیاری: میكانیك، كاره‌با، كارۆمیكانیكی، ئه‌لیكترۆنیك ، كۆمپیوته‌ر و به‌رنامه‌سازی ، ئه‌ندازیاریی په‌یوه‌ندییه‌كان.

4- خاوه‌ن بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆس له‌م به‌شانه‌ی كۆلێژی ئاداب: زمانی ئینگیلیزی، زمانی توركی، زمانی عیبری، زمانی فارسی.

بڕیاریشه‌ سه‌رله‌به‌یانیی سبه‌ینێ دووشه‌ممه‌ 2ی ئه‌یلول فۆرمی ئه‌لیكترۆنی له‌سه‌ر به‌رنامه‌ی ۆرد بكه‌وێته‌ كار و دوای پڕكردنه‌وه‌شی خوازیاران ده‌توانن به‌م ئیمه‌یڵه‌ ره‌وانه‌ی بكه‌نه‌وه‌.