حەشدی شەعبی دروستکردنی هێزی ئاسمانی رەتکردەوە

06/09/2019 - 10:52 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/عێراقی

 

دوای هۆشدارییەکەی موقتەدا سەدر بە حکومەتی عێراق راگەیاندنی دەستەی حەشدی شەعبی لە راگەیەنراوێکدا پێکهێنانی هێزێکی ئاسمانی رەتکردەوە.

پێشتر دەستەی بەڕێوەبردنی حەشدی شەعبی لە عێراق لە نوسراوێکدا بڕیاریدا بە پێکهێنانی بەڕێوەبەرایەتیی هێزی ئاسمانی، ئەوەش پاڵپشت بە فەرمانی دیوانی ژمارە ٧٩ی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیران.

رەتکردنەوەی ئەو بڕیارە دوای ئەوە هات موقتەدا سەدر رێبەری روتی سەدر شەوی رابردوو لە تویتێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر رایگەیاند، ئەگەر حکومەت رێوشوێنی توند نەگرێتە بەر، بێ بەری بوونی لەو حکومەتە رادەگەیەنێت.