عێراق... هۆشداری دەدرێتە خاوەنی كۆمپانیاكانی ئینتەرنێت

14/09/2019 - 09:49 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/عێراقی


وەزارەتی‌ ئاوەدانكردنەوەو نیشتەجێكردنی‌ عێراق هۆشداری دەداتە خاوەنی كۆمپانیاكانی ئینتەرنێت و ئاگاداریان دەكاتەوە تاوەری ئینتەرنێت لەسەر ماڵ و شوێنەكانی نیشتەجێبون لاببەن.


وەزارەتی ئاوەدانكردنەوەو نیشتەجێكردنی‌ حكومەتی‌ عێراق لە نوسراوێكدا كەوێنەیەكی دەست كوردیو كەوتوە، ڕایگەیاند: ئاگاداری خاوەنی تاوەرە تایبەتەكانی ئینتەرنێت دەكەین كە لەماوەی‌ سێ ڕۆژدا تاوەری ئینتەرنێت لەسەر ماڵ و شوێنەكانی نیشتەجێبون لاببەن.


لە نوسراوەكەی وەزارەتی ئاوەدانكردنەوەو نیشتەجێكردنی‌ حكومەتی‌ عێراقدا ئەوەش هاتووە: هۆكاری لابردنی تاوەكانی ئینتەرنێت دەگەڕێتەوە بۆ كاریگەری‌ خراپ لەسەر تەندروستی‌ مرۆڤ.

 

ئەلبوومی وێنەکان