حكومەت بڕیاری دامەزراندنی یەكەمەكانی دەركرد

14/09/2019 - 17:02 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/عێراقی

لەسەر دامەزراندنی یەكەمەكانی سەر ئاستی زانكۆ و پەیمانگا حكومییەكان ئەنجوومەنی وەزیرانی عیراق ڕەزامەندی ده‌ركرد.

بەپێی بڕیارێكی ئەنجوومەنی وەزیرانی عیراق، كه‌ له‌ ئەمینداری گشتی ئەنجوومەنی وەزیرانی ده‌رچووه‌ ، بڕیار دراوە بە دامەزراندنی یەكەمەكانی سەر ئاستی زانكۆ و پەیمانگاكان.

وەك لە بڕیارەكەدا هاتووە و لە 12ی ئەیلول دەرچووە، ڕەزامەندی دامەزراندنی یەكەمەكان لە هەردوو كۆبوونەوەی ئاسایی دووەم و سێیەمی خۆیدا لە 21ی ئاب دەرچووە.

ئەلبوومی وێنەکان